عومەر سەید عەلی بۆ مەسعود بارزانی: ڕۆڵی پارتی دیارو بەرچاوە بەرامبەر میللەتەکەمان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

عومەر سەید عەلی رایگەیاند:"گەلەکەمان لە ھەر کات زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و یەکخستنی ھەوڵە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانە بۆ پاراستنی دەستکەوتە سیاسی و یاسایی و داراییەکانی کور".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی ئابی 2021، عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕان نامەیەكی نارد بۆ مەسعود بارزانی بەبۆنەی 75هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و نوسیویەتی: "بەناوی خۆم و ھاوڕێیانم لە بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام لایەنگرانتان دەکەین، ئەمساڵ لەکاتێکدا ئەم یادە پیرۆز دەکەنەوە گەلەکەمان لە ھەر کات زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و یەکخستنی ھەوڵە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانە بۆ پاراستنی دەستکەوتە سیاسی و یاسایی و داراییەکانی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق فیدراڵ". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوخۆی ھەرێمیشدا، ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی زیاتر بۆ تێپەراندنی ئەو قەیران و ئاستەنگانەی روبەڕوی گەلەکەمان بوەتەوە پێویستی بە کاراکردنی پڕۆسەی چاکسازیی سیاسی و دارایی و قانونی ھەیە، "لەم چوارچێوەیەدا ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان دیار و بەرچاوە بۆ ھەنگاونان بەرەو باشترکردنی ژیانی خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستیە بنەڕەتیەکانی میللەتەکەمان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار