وته‌بێژی تالیبان: به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌كه‌ین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان رایگه‌یاند:"به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌كه‌ن، نێرده دیبلۆماسییه‌كانیشی دڵنیا كرده‌وه كه ژیانیان ده‌پارێزن.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، وته‌بێژی تالیبان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئیماره‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای رق و كینه كار ناكات. به‌شێك له خه‌ڵك له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران بوون، به‌ڵام له ئێستاوه هه‌موو شتێك كۆتایی هات و رۆڵی شه‌ڕ نه‌ما.
وتیشی: "ئه‌میری موسڵمانان لێبوردنی گشتیی راگه‌یاندووه، له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئیماره‌تی ئیسلامی، دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ كه‌س نییه و شه‌ڕی ناوخۆ كۆتایی هات".
هه‌روه‌ها وتی: "ئێمه پایته‌ختمان كۆنتڕۆڵ كردووه، هه‌ندێك كه‌س گومانیان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ڵه‌ن، هه‌ندێك ده‌نگۆ هه‌ن، سوپاس بۆ خودا زانیمان و بینیمان و سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه‌مان زانی و كۆنترۆڵمان كرد. سووپاس بۆ خودا هێزه‌كانی ئیماره‌تی ئیسلامی له ته‌واوی وڵات‌دا هه‌ن. بوونی دیپلۆماتكاران له كابول شتێكی سرووشتییه".
ئه‌وه‌شی زیاد كرد، كه سه‌رجه‌م دیبلۆماتكاران دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه ژیانیان پارێزراوه و هێزه چه‌كداره‌كانیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانپارێزن.
له باره‌ی رۆڵی میدیاوه، وتی: "ده‌توانن به‌رده‌وام بن له رووماڵی خۆیان و ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان باشه".
وتیشی: "میدكاران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه نابێت به‌رنامه‌یه‌ك بكه‌ن كه دژی بنه‌ماكانی ئیسلام بێت، ئه‌مه لای ئێمه مایه‌ی قه‌بووڵ نییه".
