وەزیرى دارایى 145 ملیۆن دینار بۆ رێگاوبانى سلێمانى خەرجدەکات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیرى دارایى هەرێم، زیاتر لە 145 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەى رێگاى سەنگاو - شاخی سەرگرمە - قەرەداغ خەرجدەکات، ئەوەش وەک قۆناغى یەکەم.
بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى دارایى کە ئیمزاى ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایى و ئابورى هەرێمى لەسەرە، وەزیرى دارایى بڕیاریداوە بە خەرجکردنى زیاتر لە 145 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەى رێگاى سەنگاو - شاخی سەرگرمە - قەرەداغ.
رێگاکە بە درێژایى زیاتر لە 21 کیلۆمەترە و ئەو پارەیەى بۆى خەرجکراوە وەک قۆناغى یەکەمە بەرێژەى (20%).
نۆژەنکردنەوەکە، بەشێوەیەکى راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى سلێمانى جێبەجێ دەکرێت.
.jpg)
بابهتی پهیوهندیدار
