هەفتەی داهاتوو پارەی جوتیاران دابەش دەكرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایگهیاند:" لەم ڕۆژانەدا بەشی سێیەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 بەشێوەی چەكی بانكی دابەشی سەر ئەو جوتیارانە دەكات كەئەمسال گەنمیان رادەستی سایلۆكان كردوە".
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: لەم ڕۆژانەدا بەشی سێیەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 بەشێوەی چەكی بانكی دابەشی سەر ئەو جوتیارانە دەكات كەئەمسال گەنمیان رادەستی سایلۆكان كردوە.
باسیلەوەشکرد، ''لەسە رەتای هەفتەی داهاتو ڕێكارە ئیداریە كان دەست پێ دەكات ودواتر دابەش دەكرێت بە سە رجوتیاراندا لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتیەكانی بازرگانی دانەوێڵەو بانكە كانی هەرێمی كوردستان".
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەم شێوەیە دابەشکردنەکە دەستپێدەکات، سلێمانی:3٫941سێ ملیارو نۆسەدو چل ویەك ملوێن دینار هەولێر: 3٫517دوملیارو پێنج سەدو حەفدە ملوێن دینار دهۆك:381 سێ سەدو هەشتاو یەك ملوین دینار.
