فڕۆکەی تورکیا سنووری پارێزگای دهۆک بۆردومان دەکات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری گەلی ئەردایان لە سنووری ناحیەی مانگێشکێ بۆردوومان دەکات.
کاتژمێر 11:30 خولەکی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری گەلی ئەردایان لە سنووری ناحیەی مانگێشکێ بۆردوومان کرد.
ناحیەی مانگێشکێ سەر بە قەزای ناوەندی دھۆکە، ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە زیاتر لە 50 کیلۆمەتر دوورە لە شاری دھۆک.
ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی بەرگری تورکیا رۆژی سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:"هێزەکانمان بەردەوامن لەسەر ئۆپراسیۆنەکانیان و هێزەکانمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیدا، 28 ئامانجمان لە چیای ئاسۆس لە هەرێمی کوردستان کردوەتە ئامانج".
بابهتی پهیوهندیدار
