قوباد تاڵەبانی: ھاوپەیمانی دەبێتە بەرەیەکی سیاسی بەھێز لە کوردستانەوە بەرەو بەغدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان رایگهیاند:" ھاوپەیمانی دەبێتە بەرەیەکی سیاسی بەھێز لە کوردستانەوە بەرەو بەغدا لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە رەواو یاساییەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیان
قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ئەندامانی سەرکردایەتی دەڤەری ڕاپەڕینی یەکێتی کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکەدا رەوشی ناوخۆی یەکێتی و دوایین گۆڕانگارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی ھەرێم و ناوچەکە گفتوگۆیان لەسەرکرا.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ھاوکار و ھەماھەنگ دەبن تا پێکەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی کاندیدەکان لەپێناو پتەوترکردنی پێگەی کورد لە بەغدا.
سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان جەختی لەوەشکردەوە، ھاوپەیمانی کوردستان دەبێتە بەرەیەکی سیاسی بەھێز لە کوردستانەوە بەرەو بەغدا لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە رەواو یاساییەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیان.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوە، تەوەرێکی کۆبونەوەکە گفتوگۆکردن بو لەبارەی ئامادەکارییەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی.
