قۆناغێكی دیكەی تەواوکردنی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەستپێدەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" بەمەبەستی تەواوکردنی شەقامی 150 مەتریی هەولێر، کە شەقامێکی بازنەیی گرنگی شاری هەولێرە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی پێشاندا بە دەستپێکردن و تەواوکردنی بەشێکی دیکەی ئەو شەقامە".
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی تەواوکردنی شەقامی 150 مەتری ھەولێر، کە شەقامێکی بازنەیی گرنگی شاری ھەولێرە، مەسرور بارزانی ڕەزامەندی پیشاندا بە دەستپێکردن و تەواو کردنی بەشێکی دیکەی ئەو شەقامە کە شەقامی ھەولێر- کۆیە تاوەکو (ھەولێر - شەقڵاوە) دەگرێتەوە و درێژییەکەی (7.2) کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ دروستکردنی شەقامی خزمەتگوزاری دوو ساید بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کارەکانی شەقامی بازنەیی 150 مەتری ھەولێر لەلایەن کۆمپانیای ھێمن گروپەوە جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو ئێستاش بەشێکی ئەو شەقامە کە لە شەقامی (ھەولێر- بەحرکە) تاوەکو (ھەولێر-شەقڵاوە)یە تەواو بوە و بە تەواوبونی ئەو شەقامە بەشێکی زۆر لە قەڵەباڵغی ناو شاری ھەولێر کەم دەکاتەوە.
ئەو بەشەی کە تەواو دەکرێت، دەکەوێتە نێوان رێگای (هەولێر- کۆیە) تاوەکو (هەولێر - شەقڵاوە) و درێژییەکەی (7.2) کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ دروستکردنی شەقامی خزمەتگوزاری دوو ساید بەپێی یاسا و رێنماییەکان.
پرۆژهكه به پێنج قۆناغ جێبهجێ دهكرێت، له قۆناغی یهكهمیدا 14 كیلۆمهتری تهواو کرا، كه بهحركه به رێگای شەقڵاوە دەگەیێنێت.
شەقامی 150 مەتری ھەولێر، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان، کە درێژییەکەی 70 کیلۆمەترە و شەقامەکە بە شێوەیەکی بازنەییی خێرا کە ھیچ وەستانێکی تێدا نییە باوەش بە ھەولێردا دەکات، کۆی پڕۆژەکە بەسەر 5 قۆناغدا دابەش بوە، بەشی یەکەمی پڕۆژەکە لە شەش ئەندەرپاس و ھەشت ئۆڤەر پاس و پردی پەڕینەوە ( بەرزە پرد، ژێر پرد) ھەروەھا شەقامی لاوەکی لەخۆ دەگرێت.
