ھاوسەرۆکی سوریای دیموکرات: گفتوگۆ تاکە رێگەیە بۆ کۆتایھێنان بە دەستوەردانی دەرەکی

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند:"زەمینە ھەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق".

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2ی ئەیلولی 2021 ئیلھام ئەحمەد ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند:" چەند کەناڵێکی پەیوەندی ھاتونەتە ئاراوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی دیمەشق.

لە لێدوانەکەیدا ئیلهام ئەحمەد وتیشی:"گفتوگۆی سوری-سوری تاکە رێگەیە بۆ کۆتایھێنان بە دەستوەردانی دەرەکی"

ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڕوسیا لە بەرامبەر سەرخستنی بڕیاری ئاگربەست لە سوریا سازشی بۆ تورکیا کردووە.

جەختیشی کردەوە:"کشانەوەی بەشێک لە ھێزەکانی ئەمریکا یاخود سەرجەم ھێزەکانی، کاریگەری گەورەی دەبێت لە سەر ستراتیژی ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی ناوەراست و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ ئەو بڕیارە نین"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار