کازمی: ناردنی 200 ملیار دینارەکە بەردەوام دەبین

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند:" ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و دەڵێت، تاوەکو حیساباتی عێراق و هەرێمی کوردستان یەکدەخرێن مانگانە 200 ملیار دەنێرن".

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی یەدەگی بانکی ناوەندی رایگەیاند:" بانکی ناوەندی 51 ملیار دۆلار یەدەگی هەبوو، ئێستا گەیشتووەتە 61 ملیار دۆلار"،

ئاماژەی بەوەش کرد، "وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازی سرووشتی بە ملیاران دۆلار دروستکراوە، بەبێ ئەوەی عێراق گازی سرووشتیی هەبێت"، هەروەها باسی لەوەش کرد، "لە عێراق خراپی پلان هەیە، لە حکومەتەکانی رابردوودا نەخۆشخانە دروستکراوە بەبێ ئەوەی بیر لە ستافەکەی بکرێتەوە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای ئەنجامدانی چاکسازیی کرد و وتی "دەبێت چاکسازیی ئابووری بکەین، چونکە ئێستا پارەی نەوتیش بەشی مووچە ناکات"، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، "18 مەلەفی گەندەڵیمان لایە، ئەگەر وردەکارییەکەی بزانن، جەڵتە لێتان دەدات".

بە وتەی مستەفا کازمی، "ئەوەی فەرمانبەرێکی عێراقی بە رۆژێک دەیکات، کاری 15 خولەکە".

لەبارەی هەڵبژاردنی مانگی داهاتووی عێراق، سەرۆکوەزیران ئەوەی خستەڕوو، کەمیی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردن هەمان دۆخی ساڵی 2018 دروست دەکاتەوە. ئەو دەڵێت، بەهۆی کەمیی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردن بێ هیوایی دروستبوو و "قوربانییانی تشرینی لێکەوتەوە".

سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ئەفغانستان لە عێراق، کازمی وتی، "ئەوەی لە ئەفغانستان روویدا، هەرگیز لە عێراق روونادات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار