ئەمڕۆ زیاتر لە هەزار كەس توشی كۆرۆنا بوون و 14توشبوو گیانیان لەدەستدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند  1871 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 14 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 2222 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لەو ماوەیەدا 10 هەزار و 950 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا کراون، ئەنجامی 1871 لەو پشكنینانە پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش کەمترین تووشبوو تۆمارکراوە.

لەو 14 تووشبووەی کۆرۆناش کە گیانیان لەدەستداوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون کە حەوت کەس بوون، لە پارێزگای سلێمانی چوار کەس و لە دهۆکیش سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.

زۆرترین ژمارەی ئەو تووشبووانەی پێشووش کە چاکبوونەتەوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون، کەمترینیش لە هەڵەبجە.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 874 هەزار و 686 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی 297 هەزار و 487 پشکنینیان پۆزەتیڤ بوون، 254 هەزار و 941 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 419 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار