خۆپیشاندەرانى بالیسان پەیامێک ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانى هەرێم دەکەن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

هاوڵاتیانى دۆڵی بالیسان کە دوو رۆژە خۆپیشاندانیان دەستپێکردوە پەیامێک ئاڕاستەى سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دەکەن و رایدەگەنن، بۆیە ماوەی دوو رۆژە شاڕێی ئیدارەی راپەڕین-پارێزگای هەولێریان داخستووە لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، وەك هەستكردن بە بەرپرسیارەتی رێگای هاتوچۆیان بەتەواوی دانەخستووە.

لە راگەیەنراوەکەیدا هاوڵاتیانى  دۆڵی باڵیسان دەڵێن"وەك هەستكردن بە بەرپرسیارەتی رێگای هاتوچۆمان بەتەواوی دانەخستووە،  بەڵام وەك هەمیشە دەسەڵاتێكی نابیستمان هەیە، تاوەكو ئێستا هیچ بەدەنگەوە هاتن نییە، بۆیە دڵینیایی دەدەین كە ئەم خۆپیشاندان و رێگاگرتنە بەردەوامی دەبێت و ماندونابین و شەوانیش لەشەقام دەخەوین".

بۆ بەڕێزان
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم
سەرجەم پەرلەمانتار و وەزیرەكان
سەرجەم دەزگا راگەیاندنەكانی
ئێمە وەك خەڵكی گوندەكانی سنوری ناحیەی بالیسان قەزای شەقڵاوە، چەند داواكاریەكی سادەمان هەیە، ئەم داواكاریانەمان گەیاندۆتەوە لایەنە بەرپرسەكان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی لۆكاڵی هەولێر و پێمان راگەیاندن كە پێویستە بەدەنگ داواكاری سەرەتای خۆشناوەتی و یەكەم ناوچەی كیمیابارانكراو لە دوای هێرۆشیماوە بێت، سەرەڕای لانكەی شۆڕش و بەرخودانەكان، بەڵام حەیف گوێمان لێ نەگیرا، بۆیە ماوەی دوو رۆژە شاڕێی ئیدارەی راپەڕین-پارێزگای هەولێرمان داخستووە لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، وەك هەستكردن بە بەرپرسیارەتی رێگای هاتوچۆمان بەتەواوی دانەخستووە،  بەڵام وەك هەمیشە دەسەڵاتێكی نابیستمان هەیە، تاوەكو ئێستا هیچ بەدەنگەوە هاتن نییە، بۆیە دڵینیایی دەدەین كە ئەم خۆپیشاندان و رێگاگرتنە بەردەوامی دەبێت و ماندونابین و شەوانیش لەشەقام دەخەوین.
لێرەشەوە بە هەرسێ سەرۆكایەتی و بەرپرسان لە پارێزگاو  ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێین، تكایە بەدەنگ داواكاریمانەوە وەرن، بەپێچەوانەوە هەنگاوی ترمان دەبێت و بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی ئێوەی دەسەڵاتدارە.
داواش لە دەمەزراوەكانی میدیا دەكەین ئەركی خۆیان وەك دەسەڵاتی چوارەم ببینین و دەنگمان بگەین بۆ سەندنی مافە سەرەتایەكامان.
داواكاریەكانمان بریتین لە.
1.دوو ساید كردنی تەنها 2كم،لەسەنتەری ناحیە بۆئەوەی ناحیەكەمان سیمای شار وەربگرێت، هاوتەریب لەگەڵ فەڕشكردنی تەنیا7كم ڕێگای سەرەكی،
2.گێڕانەوەی كارتی نیشتیمانی لەناحیەیی هیرانەوە بۆناحیەیی بالیسان،كەپەیوەستە بە(زیاتر لە20هەزار دانیشتوی) كە بەبڕیارێك گواستراوەتەوە بۆ ناحیەی هیران.
3.قیرتاوكردنی چەند كۆلانێك لەسەنتەری ناحیەیی بالیسان،
4.قیرتاوكردنی ڕێگای چەند گوندێك لەسنورەكە.


نوێنەری خۆپیشاندەرانی سنوری ناحیەی بالیسان

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار