فڕۆکەی تورکیا شەنگال بۆردومان دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیا،  لە شنگال ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی، یەکینەکانی پاراستنی شنگال "یەپەشە" یان بۆردمان دەكات.

بەپێی سەرچاوە خۆجییەکانی میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا، لە بۆردومانەکەدا ناوچەیەکی گوندی بارێ-ی سەربە شنگالیان بۆردومانکردووە.

ماوەیەكە توركیا بۆردومانەكانكردنی شەنگالی دەستپێكردووە، ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بەهۆی بۆردومانی فڕۆكانی توركیاوە بۆسەر بازاڕی شەنگال و نەخۆشخانەی گوندی سكینەی سنوری شەنگاڵ فەرماندەیەكی یەبەشە و پێج شەڕڤان لەگەڵ چوار كارمەندی تەندروستی شەهید بوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار