ئیسرائیل موشەكبارانی دیمەشقی سوریا دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

دەنگی ژمارەیەک تەقینەوە لە پایتەختی سووریا بیسترا. وەزارەتی بەرگریی سووریاش دەڵێت؛ روبەڕوی هێرشی موشەکی بوونەتەوە

ئاژانسی فەرمیی سووریا رایگەیاند؛ كاتژمێر 1:26 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئیسرائیل لە باشووری رۆژهەڵاتی بەیرووتەوە هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر دیمەشق و ژمارەیەک ئامانجی لە دەوروبەری شارەکە بۆردوومانکرد.

سەرچاوە خۆجێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن؛ سیستەمی بەرگریی مووشەکی سووریا ژمارەیەک لە مووشەکەکانی لە ئاسمان پێکاوە و لە ئاسمان بەریداونەتەوە. 

بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا جەخت لەوە دەکەنەوە؛  مووشەکەکان ئاراستەی چەند ناوەندێکی سەربازیی سەر بە ئێران کراون کە تێیاندا کار لەسەر تەکنۆلۆژیای چەک دەکرێت.  لەوانە ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی لە ناوچەکانی بەرزە و جەمرایا لە دەوروبەری دیمەشق. 

لە 20ـی مانگی ئابیش ئیسرائیل هێرشێکی هاوشێوەی کردە سەر دەوروبەری دیمەشق و لە ئەنجامدا 4 ئەندامی حیزبوڵڵا کوژران. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار