سبەینێ پێنج وەزارەت موچە وەردەگرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند:"موچەی وەزارەتەکانی شارەوانی، کارەبا، کشتوکاڵ، رۆشنبیری و ئاوەدانكردنەوە دابەشدەکرێت".
بهپێی خشتهی وهزارهتی دارایی و ئابووری سبەی شەممە دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی ئەمساڵ بەبێ لێبڕین بەردەوام دەبێت و موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن.
15ـی حوزەیرانی رابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
.jpg)
بابهتی پهیوهندیدار
