بانكى ناوه‌ندى عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە رونكردەوە دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگەیاند:" دیاریكردنى نرخى نوێى دینارى عێراقى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى بڕیارێكى سه‌رپێى نه‌بوه‌و له‌نێوان وه‌زاره‌تى دارایی و بانكى ناوه‌ندى و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوتوێكراوه‌."

هەینی، 3 ئەیلوولی 2021 ئێحسان شه‌مران یاسرى جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى عێراقى ڕاگه‌یاندوه‌:" دیاریكردنى نرخى نوێى دینارى عێراقى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى بڕیارێكى سه‌رپێى نه‌بوه‌و له‌نێوان وه‌زاره‌تى دارایی و بانكى ناوه‌ندى و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوتوێكراوه‌.

یاسرى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، دیاریكردنى نرخى نوێى دینارى عێراقى بۆ ماوه‌یه‌كى كورت نه‌بوه‌ وه‌ك هه‌ندێك لێى تێگه‌شتون بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورتهێنان بوبێت به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه‌، به‌ڵكو بۆكاتێكى درێژمه‌ودابوه‌و په‌یوه‌ندى به‌به‌هاو هێزى دینارى عێراقى هه‌یه‌ له‌ بۆرسه‌ى جیهانیداو به‌گۆڕانكارى و به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌ستكارى به‌هاى دینارى عێراقى ناكرێت.

ناوبراو ئه‌وه‌ش وه‌بیرده‌هێنێته‌وه‌، دواین گۆڕانكارى له‌ نرخى دینار كه‌ پێشتر ئه‌نجامدراوه‌ له‌ ساڵى 2010بوه‌و تا ئه‌مساڵ درێژه‌ى كێشاوه‌.

ئه‌مساڵ بانكى مه‌ركه‌زى عێراقى بڕیاریدا نرخى دینار به‌رانبه‌ر دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌تایبه‌ت دۆلار كه‌مبكاته‌وه‌ به‌جۆرێك 100دۆلارى ئه‌مریكى له‌ 116هه‌زار دیناره‌وه‌ كرایه‌ 146هه‌زار دینارى عێراقى و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى كه‌ موچه‌خۆرن و داهاتێكى سنورداریان هه‌یه‌ زیانێكى زۆریان پێده‌گه‌یه‌نێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار