وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: دان بە حکومەتەکەی تاڵیبان نانێین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، دان بە حکومەتەکەی تاڵیبان نانێن، "بەڵام پێویستە لەسەر هەندێ بابەت گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەین."

لە میانی سەردانەکەی بۆ پاکستان و لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانییە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی، دۆمینک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، "دەبێت ئێمە رووبەڕووی ئەو واقیعە نوێیەی ئەفغانستان ببینەوە کە هاتووەتە پێشەوە؛ گوتیشی، بەریتانیا رێگەیەکی گرتووەتەبەر کە بریتییە لە دان نەنان بە تاڵیبان وەک حکومەت."

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتیشی، بەریتانیا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ئەوەی کە بتوانێت تێکەڵ بێت و هێڵی راستەوخۆی پەیوەندی هەبێت.

راب وتیشی، چەندین بابەت هەن پێویستە تاوتوێبکرێن لە سەرووی هەموویانەوە دابینکردنی رێڕەوی بێ مەترسییە بۆ هاووڵاتیانی بەریتانی و ئەو ئەفغانییانەی کە بەر بەرنامەی "ئاراپ" دەکەون و ئەو ئەفغانییانەی کە لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا کاریان کردووە. 

لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، "پێویستمان بەوەیە بتوانین لەسەر ئەو بابەتانە نامەی راستەوخۆ بنێرین.. هەندێ بابەتی تایبەتی هەڵپەسێردراو هەن کە بەهۆی هەستیارییانەوە باس ناکرێن، بەڵام ئێمە پێویستمان بەوەیە توانامان هەبێت لەسەر ئەو مژارانە گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیباندا بکەین."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار