لە دهۆک خۆپیشاندان دەستیپێکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لەدهۆك بەهۆی كەمی خزمەتگوزاریەكان و نەبونی ئاو لەئەمڕۆ خۆپیشاندان دەستێپیكرد و داوا لە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن بەدەم داواكاریەكانیانەوە بێن.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، دانیشتوانی گوندی ئیمێنکی لە سنوری پارێزگای دهۆک بەهۆی نەبونی ئاوەوە گردبونەوە و ڕێگای سەرەكییان داخست.
نەبونی ئاو سنوری پارێزگای دهۆكی گرتەوە و دوانیوەڕی ئەمڕۆ، دانیشتوانی گوندی ئیمێنكی دوای ١٥ ڕۆژ لە بی ئاوی هاتنە سەر شەقام و ڕێگای سەرەکی دهۆک – زاویەتان داخست.
دانیشتوانانی گوندی ئیمێنکی دەلێن: ڕۆژانە بەتانکەر ئاو دەکڕین، بەشێکی تری دانیشتوانانی گوندی ئیمێنکی بۆ پەیداکردنی ئاو لە دهۆکەوە ئاو دێنن.
خۆپیشاندەران ناڕەزای توندیان دەربڕی و ڕایانگەیاند، واز ناهێنن تاوەكو داواكارییەكانیان جێبەجێنەكرێت كێشەكەیان بۆ چارەسەر نەكرێت.
بابهتی پهیوهندیدار
