ئەمڕۆ 22 توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌كه 1406 كه‌س توشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 22 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم 11877 پشكنینى نوێى كۆرۆنا له‌هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌و 1406كه‌س توشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2155كه‌س چاكبونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 22 كه‌س به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه به‌مشێوه‌یه بوه، 9كه‌س له دهۆك 5كه‌س له سلێمانى 4كه‌س له‌هه‌ولێر 2كه‌س له‌هه‌ڵه‌بجه و 2كه‌س له‌گه‌رمیان بوه.
به‌رزبونه‌وه‌ى ئامارى گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا بۆ 22 كه‌س له‌كاتێكدایه كه دوێنێ 2/9/2021 له ئامارى 24 كاتژمێردا 14كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
.jpg)
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
