محه‌مه‌د حاجی محمود: تائێستا نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌وتوبن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند:" له‌رابردودا نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌تی عێراق نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوبن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم به‌غدا له ئاست ئه‌و هه‌مو خه‌بات و قوربانیدان تێكۆشانه‌دا نه‌بون كه گه‌له‌كه‌مان له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردودا قوربانی زۆری بۆداوه".
ئەمڕۆ هەینی، 3 ئەیلولی 2021 به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حزبی سۆسیالیست، به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د حاجی محمود سكرتێری سۆسیالیست، كۆبونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ڕاوێژكاری و چاودێری و سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ندو ده‌زگاو ئۆرگانه‌كان و سه‌رجه‌م كاندیده‌كان له بازنه جیا جیاكانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چو.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، محه‌مه‌د حاجی محمود باسی له میكانزمی هه‌ڵبژاردنه‌كان زیادكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له 18 بازنه‌وه بۆ 83 بازنه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنی ژماره‌ی كورسیه‌كانی كورد به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی جێگه‌ی ململانێن، هاوكات به‌شداریكردنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كورستان له پڕۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ گرنگی و كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌شداریكردنی له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له‌رابردودا نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌تی عێراق نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوبن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم به‌غدا له ئاست ئه‌و هه‌مو خه‌بات و قوربانیدان تێكۆشانه‌دا نه‌بون كه گه‌له‌كه‌مان له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردودا قوربانی زۆری بۆداوه".
له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د حاجی محمود ئاماژه‌ی به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد كه "حزبی سۆسیالیست به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به 20 كاندید له سه‌رجه‌م بازنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی جێگه‌ی ململانێن به‌شداریده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌مو پشتگیریه‌كی خۆی بۆسه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كات دوپاتكرده‌وه".
سكرتێری حزبی سۆسیالیست جه‌ختی له‌سه‌ر كارنامه‌ی حزبه‌كه‌ی كرده‌وه كه وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی كاندیده‌كانیه‌وه خستویه‌تیڕو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌ومافه‌نانه‌ی گه‌له‌كه‌مان كه تا ئێستا به‌هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه "داوای له خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق به‌گشتی كرد متمانه ببه‌خشن به‌كاندیده‌كانی حزبی سۆسیالیست تاكو له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه گرنگه‌دابن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كان و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌و یاسای نه‌وت و غاز‌و بودجه‌و سنور و یاسای فیدراڵ و زۆر پرسی گرنگی تر".
.jpg)
