كۆمپانیایه‌كى كوردى ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ فیفا ده‌كات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
كۆمپانیایه‌كى كوردى رایگەیاند:" بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌وان توانیویانه ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى تۆپى پێى نێوده‌وڵه‌تى (فیفا) بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى چالاكى‌و هه‌واڵه‌كانى مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر.
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، کۆمپانیاى مونلاین کە کۆمپانیایەکى کوردیە ئاشكرایكرد: "بۆ یەکەمجارە کۆمپانیایەکى کوردى بتوانێت پەیوەندى لەگەڵ یه‌كێتى تۆپى پێى نێوده‌وڵه‌تى (فیفا) ببه‌ستێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "ڕێكه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه ئێمه له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى فیفادا چالاكیه‌كانى مۆندیال ده‌توانین به‌زمانى كوردى بگوزینه‌وه، هه‌روه‌ها له‌ماڵپه‌ڕى سه‌ره‌كى فیفاشدا ناوى ئێمه هاتوه‌و تۆماركراوین".
هاوكات هاوڵاتیانیشى ئاگاداركرده‌وه كه ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاكه‌یانه‌وه بلیتى گه‌شتكردن بۆ ته‌ماشاكردنى یاریه‌كان به‌ده‌ستبێنن.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
