قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەست پێدەکات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ کارکردن لە قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەستیپێکرد. پرۆژه‌كه به پێنج قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت، له قۆناخی یه‌كه‌میدا 14 كیلۆمه‌تری ته‌واو کرا، كه به‌حركه به رێگەی شەقڵاوە دەگەیێنێت.
قۆناغی دووەم دەکەوێتە نێوان رێگەی (هەولێر- شەقڵاوە) تاوەکو (هەولێر - کۆیە) و درێژییەکەی (7.2) کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ دروستکردنی شەقامی خزمەتگوزاری دوو ساید بەپێی یاسا و رێنوێنییەکان.
لە 26-09-2018 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی شەقامی 150 مەتریی هەولێری دانا، کە یەکێکە لە گەورەترین و ستراتیژیترین پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان.
قۆناغی یەکەم 14 کیلۆمەترە و رێگەی شەقڵاوە بە رێگەی بەحرکە دەبەستێتەوە، سێ پرد و سێ ئەندەر پاسی تێدایە و زیاتر لە 131 ملیۆن دۆلاری تێچووە.
درێژیی شه‌قامه‌كه 70 كیلۆمه‌تره، هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی نزیكه‌ی 20 مه‌تر پانه و پێنج ئۆتۆمبێل دەتوانن به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه له‌سه‌ری رێبکەن، بۆ هه‌ر سایدێكیش شەقامێکی خزمه‌تگوزاری له ته‌نیشتیدا دروستده‌كرێت.
شه‌قامی 150 مه‌تری ده‌بێته شه‌شه‌مین و دواهه‌مین شاڕێی بازنه‌یی به‌ده‌وری هه‌ولێر، شه‌قامكی خێرایه و ناحیه‌كانی بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، داره‌توو، به‌حركه، کۆمەڵگەی مه‌لاهۆمه‌ر و رێگای گوێر و قۆریتان و سه‌ركارێز به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
