قوباد تاڵەبانی: بکوژانی شوکور سەحەر ڕادەستی دادگا دەكەین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

جێگری سه‌رۆك  وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند: " داوا لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كە‌م؛ شە‌و و رۆژ بخە‌نە‌ سە‌ر یە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و رادە‌ستكردنیان بە‌ دادگا بۆ ئە‌وە‌ی سزای یاسایی خۆیان وە‌ربگرن

ئەمڕۆ هه‌ینی 17ی ئه‌یلوولی 2021،  قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك  وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "بە‌توندی ئیدانە‌ی تیرۆر كردنی (شوكری سە‌رحە‌د) دە‌كە‌م، كە‌ ئە‌مڕۆ لە‌ سلێمانی تیرۆر كرا".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "داوا لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كە‌م؛ شە‌و و رۆژ بخە‌نە‌ سە‌ر یە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و رادە‌ستكردنیان بە‌ دادگا بۆ ئە‌وە‌ی سزای یاسایی خۆیان وە‌ربگرن".

قوباد تاڵه‌بانی دوپاتی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، كە‌ سلێمانی شاری ئارامی و سە‌قامگیرییە‌ بۆ ھە‌مووان، و ھە‌موو كە‌سێكیش دە‌توانێت لە‌ ژێر سایە‌ی ئارامی و ئاسایشی ئە‌م شارە‌ ژیانی خۆی گوزە‌ر بكات بێ ھیچ جیاوازییە‌ك.

شوکری سەرحەد‌ ئەمڕۆ به‌یانی ئه‌مڕۆ لە گەڕەگی چوارچرای شاری سلێمانی، لەلایەن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌  تیرۆركراو میدیاكانی نزیك لە پەكەكە رایانگەیاند:" دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکاتە سەر کورد و نرخەکانی، دوای ئەوەی دوێنێ هاوڵاتییەکی باکووری کوردستانی کردە ئامانج، ئەمڕۆش شۆڕشگێڕێکی کوردی لە شاری سلێمانی تیرۆرکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار