ئەمریکا لە هەردوو بنکەی هەولێر و عەین ئەسەد سەربازەكانی كەمدەكاتەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فهرماندهیی ئۆپراسیۆنه هاوبهشهكان رایگهیاند، ههردوو لایهنی عیراق و ئهمریكا رێككهوتن تا كۆتایی ئهم مانگه ئهمریكا یهكه جهنگییهكانی له بنكه سهربازییهكانی ههولێر و عهین ئهسهد بكێشێتهوه.
ئەمڕۆ ههینی 17ی ئهیلوولی 2021، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "رۆژی پێنجشەممە لە بەغدا کۆبوونەوەی نێوان لیژنەی تەکنیکیی سەربازیی عێراق، بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شمەری، یاریدەدەری فەرماندەی پڕۆسە هاوبەشەکان و هاوتا ئەمریکییەکەی، جۆن برینان، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەڕێوەچوو، ئەمەش لەچوارچێوەی دانوستاندنە تەکنیکییەکانی بواری ئاسایش کە پێشتر لە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق رێکەوتنی لەسەرکراوە، لەبارەی گواستنەوەی رۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هێزی ناشەڕکەر لە عێراق، ئەمەش بەپێی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی رۆژی 22ی تەمووزی ئەمساڵ".
بەپێی راگەیێندراوەکەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: "هەردوولا رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی یەکە شەڕکەرەکان و توانا سەربازییەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی عەین ئەسەد و هەولێر. ئەو کەمکردنەوەیە، دەبێ تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول جێبەجێ بکرێت. هەروەها ئاستی فەرماندەیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بارەگای سەرکردایەتی بە فەرماندەیی ئەفسەرێک بە پلەی فەریق، کەمدەکرێتەوە بۆ بارەگایەکی بچووکتر بە فەرماندەیی ئەفسەرێک بە پلەی لیوا، لەپێناو بەڕێوەبردن و پشتگیری و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و راوێژ".
وەک لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: "هەردوولایەن دووپاتیانکردووەتەوە لەوەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر بانگهێشتنامەی عێراق بووە و پشت دەبەستێت بە دابینکردنی پاراستن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەپێی یاسا و رێوشوێنە نێودەوڵەتییەکان، بەشێوەیەک کە گونجاوبێت لەگەڵ سەروەریی عێراقدا".
