تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا لەپارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان 3559 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 56 توشبوش بەهۆی پەتاکەوە مردون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدوێنێوە 3559 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە بەغدا بون.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 6633 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و 56  توشبوش بەهۆی پەتاکەوە مردون، هەروەها لەدوێنێوە 90083 کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار