نێچیرڤان بارزانی بۆ نەدیم زەهاوی: مايه‌ى شانازييه كوردێك له به‌ريتانيا له بوارێكى گرنگدا ده‌بێته وه‌زير
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەدیم زەهاوی، وەزیرە بە رەچەڵەک کوردە تازە دەستبەکاربووەکەی پەروەردەی حکومەتی بەریتانیا کۆبوونەوە؛ لە کۆبوونەوەکەیاندا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند:"مايه‌ى شانازييه كه ده‌بينين بۆ يه‌كه‌مجاره كوردێك له به‌ريتانيا له بوارێكى گرنگدا ده‌بێته وه‌زير و له زۆر بوارى ژيانى سياسى و كارگێڕيیدا سه‌رده‌كه‌وێت".
ئەمڕۆ هه‌ینی 17ی ئه‌یلوولی 2021،نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوایین رۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا لەگەڵ نەدیم زەهاوی، وەزیری پەروەردەی بەریتانیا کۆبووەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "مايه‌ى شانازييه كه ده‌بينين بۆ يه‌كه‌مجاره كوردێك له به‌ريتانيا له بوارێكى گرنگدا ده‌بێته وه‌زير و له زۆر بوارى ژيانى سياسى و كارگێڕيیدا سه‌رده‌كه‌وێت".
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نه‌ديم زه‌هاوى خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردان و ديدارى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختى له ئاماده‌يی به‌ريتانيا بۆ هاوكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق له بوارى په‌روه‌رده‌دا كرده‌وه و رايگه‌ياند، هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك وڵاتانى ديكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى نێوەڕاست، ده‌توانێت له بوارى كارى هاوبه‌ش سوودمه‌ند بێت.
نەدیم زەهاوی بە رەچەڵەک کوردە و وڵاتینامەی بەریتانیای هەیە، لە ساڵی 1967 لە بەغدا لەدایکبووە. لە کۆلێژی لەندەن بڕوانامەی بەکالۆیۆسی لە بواری ئەندازیاریی کیمیادا بەدەستهێناوە.
نەدیم زەهاوی ئەندامی پارتی پارێزگارانی بەریتانیایە و لە ساڵی 2010 بووە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، دواتر لە ساڵی 2018 تاوەکو تەممووزی 2019 وەزیری دەوڵەت بەوەکالەت بۆ کاروباری خێزان و منداڵان بووە.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و پێویستیی وڵاتان بە خێراترکردنی پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین، نەدیم زەهاوی بووە وەزیری دەوڵەت بەوەکالەت بۆ کاروباری ڤاکسین. دوو رۆژ پێش ئێستاش بووە وەزیری پەروەردەی بەریتانیا.
