وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: كه‌یسی سزادراوانی بادینان بۆتە بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند:" به‌داخه‌وه كه‌یسی سزادراوانی بادینان بو به كه‌ره‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به ناڕه‌وا به ناوی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵێَك درۆ‌و بوختانی هه‌ڵبه‌ستراو دور له هه‌ر به‌هایه‌ك و نه‌ریتی رۆژنامه‌وانی بڵاوكراوه‌ته‌وه".
ئەمڕۆ هه‌ینی 17ی ئه‌یلوولی 2021، ئاریان ئه‌حمه‌د مسته‌فا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه كه‌یسی سزادراوانی بادینان بو به كه‌ره‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به ناڕه‌وا به ناوی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵێَك درۆ‌و بوختانی هه‌ڵبه‌ستراو دور له هه‌ر به‌هایه‌ك و نه‌ریتی رۆژنامه‌وانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئێمه به‌پێویستی ده‌زانین لێره‌وه راستیه‌كان بخه‌ینه‌ڕو".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسه له‌هه‌مو سزادراوان له پاراستنی ژیان و دابینكردنی هه‌مو پێداویستیه‌كانیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی چاكسازیه‌كان ده‌كات و له‌ژیان و گوزه‌رانیان ئه‌كۆڵێته‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌و 4 (چوار) سزادراوه‌ی بادینان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێره‌وه كردوه و له ته‌ندروستیانی پرسیوه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتینیان پشكنینی كۆڕۆنا و پشكنینی گشتیان بۆ كراوه و راسته‌خۆ چاودێریان ده‌كات".
ئاریان ئه‌حمه‌د مسته‌فا باسی له‌وه‌شكرد، "وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوش سه‌ردانی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێری كردوه‌و له ته‌ندروستیانی پرسیوه‌و به‌شێك له‌هۆڵه‌كانی به‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه كه شڤان له یه‌كێك له‌و هۆڵانه بوه، ته‌نیا ئه‌یاز كه‌ره‌م مانی له خواردن گرتوه له‌گه‌ڵ دو سزادراوی ئێرانی، رۆژانه كارمه‌ندی ته‌ندروستی و توێژه‌ره‌كان سه‌ردانی ئه‌یاز و دو سزادراوه ئێرانیه‌كه ئه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ كه رۆژی هه‌ینیه سه‌ردانیان كردون و ته‌ندروستیان باشه، هاوكات بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانكردنیان بۆ رێكده‌خه‌ین له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان كه بۆ سزادراوه‌كان بینینی كه‌سوكاریان ئارامیان پێده‌به‌خشێت".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "چاكسازییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار، یاسا‌و رێسای تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه بۆ هه‌مو سزادراوه‌كانه، هه‌ربۆیه به‌پێی په‌یڕه‌و و ڕێنماییه‌كانی چاكسازیه‌كان، هیچ راگه‌یاندكار و ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی و لۆكاڵی و هیچ به‌رپرسێك ڕێگا پێدراو نیه به‌ته‌نیا سزادراو ببینێت، ته‌نیا لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداری په‌رله‌مان و وه‌زیر و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ده‌توانن هۆڵه‌كان به گشتی به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "هه‌مو سزادراوان به برا و كه‌سی خۆمان ده‌زانین و بۆ سه‌لامه‌تی گیانیان یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگه سه‌ردانیكردن و مۆڵه‌تمان به‌هۆی كۆرۆناوه راگرتوه، له‌م دۆخه دژوار و هه‌ستیاره‌ی كۆرۆنادا سه‌لامه‌تی گیانی سزادراوانی بادینان له‌پێش هه‌مو موزایه‌ده‌و خۆده‌رخستنێكه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه ئێمه ئه‌و كارانه‌مان نه‌كردوه‌ته بابه‌تی راگه‌یاندن، ئه‌و جۆره موزایه‌ده‌و كارانه له خزمه‌ت و دڵسۆزی و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان ساردمان ناكاته‌وه".
