تاڵیبان: وەزارەتی کاروباری ئافرەتان دەكرێتە وەزارەتی "فەرمان بەچاکە و ڕێگرتن لە خراپە"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 بزوتنەوەی تاڵیبان وەزارەتی کاروباری ئافرەتانی هەڵوەشاندەوە و ناوەکەی گۆڕی بۆ وەزارەتی "فەرمان بەچاکە و ڕێگرتن لە خراپە".

ئەمڕۆ هه‌ینی 17ی ئه‌یلوولی 2021، بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بڕیارەکەی تاڵیبان بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی کاروباری ئافرەتان و لە جێگەی ئەوە دروستکردنی وەزارەتێک بەناوی "فەرمان بەچاکە و ڕێگرتن لە خراپە".

هەر ئەمڕۆ چەکدارانی تاڵیبان ناوی وەزارەتە نوێیەکەیان لەسەر باڵەخانەی وەزارەتی پێشوو کە وەزارەتی کاروباری ئافرەتان بووە هەڵواسیوە.

لە پاش بڕیارەکەی تاڵیبان کارمەندانی وەزارەتی پێشوو دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین کردووە دژی بڕیارەکەی بزوتنەوەی تاڵیبان.

لەوكاتەی ئەفغانستان لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە داگیركراوە و حكوم دەكرێت، زۆر گۆڕانكاری لە سیستمی حكومڕانی و بەڕێوەبەرایەتی و بەرێوەبردندا كردووە بەتایبەت لە بواری ژنان و ئافرەتاندا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار