بەرپرسی دەزگای زانیاری و پاراستن: تاوانبارى تاوانەکانى ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو دەستگیرکرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەرپرسی دەزگای زانیاری و پاراستن\زانیاری رایگهیاند:" تاوانبارى تاوانەکانى ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو دەستگیرکرا".
ئەمرۆ شەممە 18ی ئەیلوول 2021 ئەژی ئەمین، بەرپرسی دەزگای زانیاری و پاراستن\زانیاری ڕایگەیاند: "تاوانبارى تاوانەکانى ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو دەستگیرکرا"، ئەو دەشڵیت، "ڕاپێچى بەردەم یاسا کرا. بەزووترین کات بەڵگەکان و دانپێدانان دەخرێتە بەردەم ڕاى گشتى".
بەرپرسەکەی دەزگای زانیاری بەبێ ئاماژەدان بە کام تاوانە کە "ئەنجامدرابێت" دەشڵێت، "ڕیسوایى بۆ تێکدەرانى ناوماڵى کورد". ئەوەشی نوسیوە، "دەستخۆشی بۆ شێرەکوڕانی ئاسایش و دژەتیرۆر و پۆلیس".
دوێنێ هەینی، شوكری سەرحەد بەرپرسی كۆمیتەی شەهیدانی پەكەكە لە باشوری كوردستان، لە نزیک بنكەی پۆلیسی چوارچرا لەشاری سلێمانی لەلایەن كەسانی نەناسراو تەقەی لێكراو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
هاوکات هەر دوێنێ هەینی، قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێم له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، "بەتوندی ئیدانەی تیرۆر كردنی (شوكری سەرحەد) دەكەم، كە ئەمڕۆ ھەینی 17ی ئهیلوولی 2021، لە سلێمانی تیرۆر كرا".
ئهوهشی وتووه، "داوا لە لایەنە ئەمنییەكان دەكەم؛ شەو و رۆژ بخەنە سەر یەك لەپێناو دەستگیركردنی تاوانباران و رادەستكردنیان بە دادگا بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن".
