سەرۆكی پێشووی جەزائیر كۆچی دواییكرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆكی پێشووی جەزائیر لەتەمەنی (84) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتەكەی كۆچی دواییكرد.
تەلەفزیۆنی جەزائیری بڵاویكردۆتەوە، (عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە) ی سەرۆكی پێشووی وڵاتەكەی لە تەمەنی (84) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
بۆتەفلیقە حەوتەم سەرۆكی جەزائیر بوو دوای سەربەخۆیی لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسادا لە ساڵی (1962)، ناوبراو لە ساڵی (1999) حوكمی وڵاتەكەی وەرگرت و دوای (20) ساڵ لە حوكمڕانی و لە ساڵی (2019) لە ژێر فشاری جەماوەری دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.
بابهتی پهیوهندیدار
