ئەنجومەنی ئەوروپا: كۆتایی ئەم مانگە دوامۆڵەتە بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى  

لیژنەی وەزارەتی ئەنجومەنی ئەوروپا كە چاودێری بڕیارەكانی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا دەكات داوا لە توركیا دەكات دەستبەجێ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە و عوسمان كاڤالا، وەبەرهێنەر ئازاد بكات.

لیژنەكە داوای جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای ئەوروپا و هەڵوەشاندنەوەی سزادانی دەمیرتاشی كردووە و 30ـی ئەم مانگەشی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش دیاری كردووە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە لە 4/11/2016، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بە تۆمەتی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە، لەلایەن حكومەتی توركیا دەستگیركران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار