وەزارەتی بەرگریی عێراق: ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكە دەستیپێكرد

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى  

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند:" ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی نێوان ھێزەكانی سوپا و ھێزی پێشمەرگە بۆ رێگەگرتن لە جموجۆڵی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لەو ناوچانەی كە ھێزە ئەمنییەكانی لێ نییە، دەستیپێكردووە".

ئەمرۆ شەممە 18ی ئەیلوول 2021  بەپێی ئەو راگەیەندراوەی كە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوكراوەتەوە، رۆژی هەیینی ئۆپەراسیۆنێكی ھاوبەشی لە نێوان ھێزەكانی سوپا و ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەی كە ھێزە ئەمنییەكانی تێدا نییە بەڕێوەچووە.

لە ھاوینی ساڵی 2014 وە، ئەمە یەكەم جارە سوپای عێراق بەفەرمی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیی ھاوبەش لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە كە بۆشایی ئەمنی تێدایە لە باكووری وڵاتەكە، رادەگەیەنێت.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە:"ناوەندەكانی ھەماھەنگیی ھاوبەش، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی ھاوبەش بۆ رێگەگرتن لە تیرۆریستان و جموجۆڵەكانیان لەو ناوچانەی كە ھێزی ئەمنیی فیدڕاڵی تێدانییە و دەكەوێتە نێوان ھێزە فیدڕاڵییەكان و ھێزەكانی پێشمەرگە، كردووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار