ناوی ئەو بەنزینخانانە بڵاوكرایەوە كە بەنزینەكەی بەغدا بە ٦٩٠ دینار دەفرۆشن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ناوی ژمارەیەك بەنزیخانەی لە قەزا و ناحیەکانی شاری سلێمانی بڵاوكردەوە رایگەیاند:" نۆ بەنزینخانە لە قەزا و ناحیەکانی سلێمانی بەنزینەکەی بەغدا دەفرۆشن".

ئەمڕۆ یەكشەممە، 19 ئەیلولی 2021  بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: " دوای گەیشتنی بڕی ٣٦٠ هەزار لیتر بەنزین لە بەغداوە بۆ سلێمانی، نۆ بەنزینخانە لە قەزا و ناحیەکان و دەرەوەی سەنتەری شاری سلێمانی بڕی یەک لیتر بەنزین بە ٦٩٠ دینار دەفرۆشن ".

ئەو بەنزینخانانەی بەنزینەکەی بەغدا دەفرۆشن بریتین لە:-رانیە ـــ وێستگەی رانیە ئۆیڵ -قەڵادزێ ـــ وێستگەی ئاکام - دەربەندیخان ـــ وێستگەی چیا - شارەزوور ـــ وێستگەی دەروازەی شار- پێنجوێن ـــ وێستگەی ئاڵا -کەلار ـــ وێستگەكانی شێروان و برایان - چوارتا ـــ وێستگەی تەگەران- بازیان ـــ وێستگەی بازیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار