داعش: بۆریی گازی وێستگەی کارەبای دیمەشقمان تەقاندەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

داعش بەرپرسیاریێتی خۆی لە تەقاندنەوەی هێڵی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کارەبای باشووری شاری دیمەشقی سووریا راگەیاند.

لە راگەیێندراوێكدا، داعش بەرپرسیاریێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند و لەسەر تەلەگرام و بە ناونیشانی ویلایەتی شام رایگەیاندووە: "بە پاڵپشتی خودا و لە چوارچێوەی شەڕی ئابووری سەربازانی خیلافەت توانییان ئەو هێڵە گازەی کە هەردوو وێستگەی "تشرینی حەراری"  و وێستگەی "دێر عەلی" بەیەکەوە دەبەستێتەوە و هەروەها دوو تاوەری سەرەکی بۆمبرێژ بکەن و بتەقێننەوە کە بووە هۆی بڕانی کارەبا لە سەرجەم ناوچەکانی باشوور".

رۆژی 18-9-2021، لە ئاکامی هێرشێكدا بۆ سەر هێڵی سەرەکی گواستنەوەی گاز لە وێستگەی دێرعەلی بۆ وێستگەی سەرەکیی کارەبای تایبەت بە دیمەشق، کارەبا لە دیمەشق و ناوچەکانی دەوروبەری بڕا.

وێستگەی گازی دێر عەلی، گاز دەداتە وێستگەی کارەبای تشرین، کە کارەبای شاری دیمەشق و سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەری دابین دەکات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار