کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە كاندیدەكانی هەڵبژاردن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى هۆشداری دەدات بە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە ریکلامەکانیان بە به ستوونهكانى كاره‌بادا (له‌حیم) نەکەن بە پێچەوانەوە سزادەدرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئاگادارى سه‌رجه‌م كاندیده هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ینه‌وه، كه ههڵیواسینى ریكڵام به ستوونهكانى كاره‌بادا به (له‌حیم) قه‌ده‌غه‌یه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى زیان بهستوونهكان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌وپێیه‌ى هه‌ندێك له كاندیده‌كان له هه‌ندێك له شه‌قامه‌كان ریكلامهكانى خۆیان به له‌حیم به ستوونهكاندا هه‌ڵواسیوه.
كاره‌باى سلێمانى داوای له كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان کردووە، كه كاندیده ئاگاداربكاته‌وه كه له كاتى هه‌ڵواسینى ریكلامهكانیان له‌حیم به‌كارنه‌هێنن، "به پێچه‌وانه‌وه رێكارى یاسایی به‌رامبه‌ریان دهگیرێتهر."
