بافڵ تاڵەبانی: بۆ بونیادنانی ھەرێمێكی خۆشگوزەرانتر پێویستمان بە هاوكاری دۆستەكانمانە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتى

ھاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند:" لەچوارچێوەی ھەوڵەكانمان بۆ بونیادنانی ھەرێمێكی خۆشگوزەرانتر و پێشكەوتووتر، پێویستمان بە هاوكاری و پشتیوانی دۆستەكانمان دەبێت".

 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلوولی 2021، بەپێی راگەیاندراوی نوسینگەی  بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی لە دەباشان پێشوازیکرد لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: لە دیدارێكدا كە ئەمین بابە شێخ و سۆران جەمال تاهیر، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، جەخت لە فراوانكردنی پەیوەندییەكان و ھەماھەنگی زیاتری هەردوولا كرایەوە بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكان بكات بە تایبەت لە بوارەكانی ئابووری، پەروەردە و كلتووری.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: بافڵ تاڵەبانی خواستی یەكێتی دووپاتكردەوە بۆ پەرەپێدان و بونیادنانی پەیوەندییەكی پتەو و دۆستانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و ھەموو پشتیوانی و كارئاسانییەكی یەكێتی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕی.

راشیگەیاند: "لەچوارچێوەی ھەوڵەكانمان بۆ بونیادنانی ھەرێمێكی خۆشگوزەرانتر و پێشكەوتووتر، پێویستمان بە هاوكاری و پشتیوانیی دۆستەكانمان دەبێت تاوەكو لەگەڵمانبن بۆ پێشخستنی ھەموو كایەكانی ژیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار