هەپەگە: مۆڵگەیەک ڕوخێندرا و سەربازێك كوژرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکان لە زاپ و ئاڤاشین دژی سوپای  تورکیا، مۆڵگەیەک ڕوخێندرا و سەربازێك كوژرا.

ئەمڕۆ ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەسەر چالاکیی گەریلا دژبە سوپای داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەها هاتووە:

” لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا؛

ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٦:١٠ خولەکی ئێوارە، لە هەرێمی زاپ-دا هێزەکانمان بە چەکی قورس، چالاکییەکیان لە قەڵای بێدەوی ئەنجامدا، لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا، مۆڵگەیەکی داگیرکەران ڕووخێندرا و لانیکەم داگیرکەرێک سزادرا.

ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٢٠ خولەک، سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی زاپ، دووجار گۆڕەپانی بەرخۆدانی ‘جیلۆی بچووک’ی بە تەقەمەنیی کردە ئامانج، پاش ئەوە داگیرکەران هەوڵی پێشڕەوییاندا بەڵام کاتژمێر ٠٩:٤٠ خولەکی بەیانی هێزەکانمان بە چەکی قورس داگیرکەرانیان کردە ئامانج کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا گورزی قورس بەر داگیرکەران کەوت و نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن.

ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٢:٤٥ تا ٠٣:١٥ لە هەرێمی ئاڤاشین، هێزەکانمان لە گۆڕەپانی گردی سلێمان بە چەکی قورس داگیرکەرانیان کردە ئامانج، لەم چالاکییەدا ئامانجەکان سەرکەوتووانە پێکران.

لە هەرێمی ئاڤاشین و گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ

ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٥٥خولەکی ئێوارە سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێیان بە تەقەمەنی کردە ئامانج و پاش ئەوە هەوڵی پێشڕەوییاندا بەڵام ڕووبەڕووی چالاکیی سابۆتاژی گەریلا بوونەوە و بەناچاری کشانەوە.

ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٠:٣٠ تا ١١:٠٠ی شەو، چوارجار گۆڕەپانی وەرخەلێ بە تەقەمەنی کرایە ئامانج.

ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە لە هەرێمی ئاڤاشین هێلیکۆپتەر بە شەو لە ئاسمانی گۆڕەپانی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، گردی سپی، گردی سۆر و گردی سلێماندا سووڕایەوە، هاوکات گۆڕەپانی دۆڵی بزنا، کارتاڵ، ستوون، گردی شەهید ڕزگار و دۆڵی باسیا، لەلایەن هێلیکۆپتری جەنگییەوە بۆردوومانکران، بەهۆی ئەو بۆردوومانانەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و ئاگرەکە هێشتا بەردەوامە.

ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە لە ناوچەی زاپ کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ گۆڕەپانی چەمچۆ لە بنکەکانی سەر سنوورەوە تۆپباران کران.

ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٦:٤٠ تا ٠٧:٣٠ خولەکی ئێوارە، لە هەرێمی مەتینادا هێلیکۆپتەر بەسەر هێڵی قاشورادا سووڕایەوە.

ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٢:٠٠ نیوەڕۆ تا بەیانیی ڕۆژی ٢١ی مانگ، سوپای داگیرکەری تورک لە شارەدێی کانی ماسیی سەربە شارۆچکەی ئامێدی، نزیکی گۆڕەپانی قەڵای قومری، گوندەکانی ئێدن، دێشیش و سەراڕو، هەروەها نزیکی گوندی هرور، بە تۆپ و هێلیکۆپتەرە کرانە ئامانج.

لە ئەنجامی ئەو هێرشە دڕندانانەدا کە سوپای داگیرکەری تورک دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی، کەسێکی مەدەنی لە گوندی هرور بە قورسی بریندار بوو و باخ و باخچەی خەڵکی گوندەکەش تووشی زیان بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار