تاڵیبان بەمەرج كچان دەگەڕێنێتەوە ناوەندەكانی خوێندن

"کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گوشارەکانی بۆ سەر تاڵیبان زیادکردووە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ژنان"

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

 وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند:" بەمزووانە کچان دەگەڕێنەوە قوتابخانەکان و لە ئێستاوە کار لەسەر ئەوە دەکەین و بەزووترین کات ئەمە روودەدات."

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلوولی 2021،  زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لەكۆنگرەیەیك ڕۆنامەوانیدا رایگەیاند، بەمزووانە کچان دەگەڕێنەوە قوتابخانەکان و "لە ئێستاوە کار لەسەر ئەوە دەکەین و بەزووترین کات ئەمە روودەدات."

لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتی کابوولی گرتەدەست، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گوشارەکانی بۆ سەر تاڵیبان زیادکردوووە  بەو مەرجە ئامادەن کاریان لەگەڵ بکەن کە دەبێت مافەکانی کچ و ژنان پارێزراوبن. بەڵام دوای گەڕانەوەی تاڵیبان زۆربەی قوتابخانەکانی پایتەخت بە داخراوی ماونەتەوە.

لە کۆنگرەی جنێڤ بۆ کۆکردنەوەی کۆمەکیبۆ ئەفغانستان   کە هەفتەی رابردوو بەڕێوەچوو هۆشداریدرا کە هاوکاریکردنی ئەفغانستانی سەردەمی تاڵیبان و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەو حکومەتەی تاڵیبان سەرۆکایەتی دەکات، بە مەرجی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و مافی ژنان دەبێت.

تاڵیبان پەیمانی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوە کە ناگەڕێنەوە بۆ سەر سیاسەتەکانی پێشوو، بەڵام دەڵێت بەرجەستەکردنی مافی ژنان بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام دەبێت، گەڕانەوەی کچانیش بۆ قوتابخانەکان بە مەرجی ئەوە دەبێت لەگەڵ کوڕان تێکەڵ نەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار