بایدن: ئاماده‌ین بگه‌ڕێینه‌وه جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ئاماده‌ین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ئه‌گه‌ر ئێران هه‌مان هه‌نگاو بنێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی ئه‌یلوولی 2021، كۆبونه‌وه‌كانی خولی 76ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد و له به‌شی گفتوگۆی سیاسیی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جۆ بادین، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران نه‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
وتیشی له چوارچێوه‌ی روپی 5+1 و كاری دیپلۆماسییه‌وه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ده‌ده‌ن.
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا له مینبه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وتار ده‌دات و وتی "ئاماده‌ین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ئه‌گه‌ر ئێران هه‌مان هه‌نگاو بنێت".
