لەگەڕەكی تووەسپی سلێمانی خۆپیشاندانە پێنج كەس بریندارە
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانى بۆ روخاندنى ژمارەیەک خانوی زیادەڕۆ لە گوندی تووە سپی کە کەمتر لە ١٠ کیلۆمەتر لە شارەوە دوورە چوونە گوندەکە، بەڵام لەلایەن خاوەنى خانووەکان و ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەوە روبەروى هێزە ئەمنییەکان بونەوە.
هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوەپێکردنى هاوڵاتیانیاندا، بەڵام دواتر شەڕ لەنێوانیاندا روویداو بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون کە یەکێک لەوانە عەمید ئاری رەئوف بەرێوەبەری پۆلسی دارستان بووە.
محەمەد عەبدولرەحمان، دانیشتووی تووەسپی بە هاوڵاتی وت:" ماوەی دو ڕۆژە هێزوە ئەمنیەكان نەرمیان نواندووە و خەڵكەكەش هەمووی فەقیر و هەژارە، دەستیان كردووە بە تەواو كردنی خانوەكانیان".
زیاتر رونیكردەوە وتی:" ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی زۆر هاتنە تووەسپی و بە هێز خەڵكەكانیان لەسەر كاركردن دەركردوو و لەنێوان خەڵك و هێزەكاندا شەڕ رویدا و زیاتر لە 5كەس بریندار بووە بە شەڕە بەرد و قۆناغە تفەنگ و تەقە بریندار بوون".
خاوەنی ئەو خانوانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان هەژارو بێ دەرامەتن و بە چەند ساڵ کاروکاسبی توانیویانە ئەو خانوانە بۆخۆیان پێکەوە بنێن و دروستى بکەن، بەڵام ئێستا هێزە ئەمنیەکان دەیانەوێت لێیان تێکبدەن.
لەئێستادا هێزێكی ئەمنی زۆر لە تووەسپی جێگیر كراوە و دانیشتووی ناوچەكە رێگای سەرەكی سلێمانی_ مێرگەپان یان داخستووە و ئاماژە بەوە دەدەن:" ڕێگاكە ناكەنەوە تا بەرپرسان بەدەم داواكاریەكانیانەوە دێن"
