عەلی حەمە ساڵح: ناكرێت بۆ جاری سێیەم لە داھاتی گشتی پارە بۆ فڕۆكەخانەی دهۆك تەرخانبکرێت

"ساڵانی رابردوو بڕی دوو ملیارو ٨٠ ملیۆن دۆلار بۆ فرۆكەخانەی دهۆك تەرخانكراوە"

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

پەرلەمانتارێكی گۆران زانیاری لەسەر خەرجكردنی دوو بڕە پارەی خەرجكراو بۆ دروستكردنی فڕۆكەخانەی دهۆك  لە ساڵانی رابردوودا ئاشكرادەكات  و دەڵێت:"ڕێگای دروست ئەوەیە ئەو پارە خەرجبکرێت کە لە ڕابردوو تەرخانکرا و چووەتە بانکێکی ئەھلی ! نەک ھەم دیسان لە داھاتی گشتی پارە تەرخانبکرێت!".

عەلی حمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆران، لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی نوسیویەتی:" پارەی فڕۆکەخانەی دھۆک! ساڵی ٢٠١٣ لە (بەخشین) شیرینی نەوت بڕی (٨٠ ملیۆن) دۆلار بۆ فڕۆکەخانەی دھۆک تەرخانکرا.. لە ژمارە حسابی ١٧٠٢ی بانکی کوردستانی ئەھلی دانرا..".

زیاتر رونیكرۆدتەوە و وتویەتی:"  دواتر نەوترا چی لێھات! چەندین جار نوسراو بەدواداچونم کرد، وەڵام نادرێتەوە! ئایا دەکرێ لە داھاتی گشتی دیسان پارە تەرخانبکرێت! دوایەمین جار لە نێو دۆسیەی ٨٢ پرۆژەدا کە (٢ ملیار دۆلار)ی بۆ تەرخانکرا لە ٢٠٢٠/٨/٢٧ پارەکە ڕۆشتبوە بانکی کوردستانی ئەھلی و خەرجنەکرا ؛ ناردم بۆ ئەنجومەنی ھەرێمی نەوت و گازو داواکاری گشتی کە ئەو پارە چی لێھات! وەڵام نەبوو! ".

عەلی حەمە ساڵە جەخت لەوە دەكاتەوە:" ڕێگای دروست ئەوەیە ئەو پارە خەرجبکرێت کە لە ڕابردوو تەرخانکرا و چووەتە بانکێکی ئەھلی ! نەک ھەم دیسان لە داھاتی گشتی پارە تەرخانبکرێت! ".

ئەمە لەكاتێكدایە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دوو شەممە، 21ئەیلولی 2021 سەردانی پارێزگای دهۆك ی كردو فڕۆكەخانەی شارەكەی بەسەر كردوەو رایگەیاند:" كاركردن لە فرۆكەخانەكەدا دەست پێدەكەینەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار