پۆلیسی دارستان: لەڕوداوەكەی تووەسپی بەڕێوەبەرێك و شەش پۆلیسمان برینداربوون

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند:" لەكاتی جێبەجێكردنی كاری خۆماندا لە تووەسپی  تەقە لەهێزەكانی پۆلیس كراو بە دار و بەرد رووبەروی مەفرەزەكان بوونەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و ( ٦ ) شەش لە كارمەندەكان برینداربوون".

​ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلوولی 2021، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:"  ئێوارەی سێشەممە دوای ئەوەی بڕیاری دادوەر وەرگیرا بۆ ڕێگریكردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی و دروست كردنی خانوو بەشێوەی سەرپێچی و دوور لە یاسا ، مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان بەسەرپەرشتی  عەمیدی پۆلیس، ئاری ڕەئووف سابر، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و چەند ئەفسەرێك چوونە سنوری گوندی ( تووە سپی ).

ئەوەش روونكراوەتەوە:" لەكاتی ڕێگریكردن لە درووست كردنی چەند كۆگا و خانوویەكی تازە دروست كراو،  گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سەپێچیكاران و مەفرەزەكانی پۆلیس ڕوویدا ، بەجۆرێك  كە لەناو قەرەباڵغییەكەدا  تەقە لەهێزەكانی پۆلیس كراو بە دار و بەرد رووبەروی مەفرەزەكان بوونەوە ."

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەئەنجامی ئەو رووبەروو بونەوەیە، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و ( ٦ ) شەش لە كارمەندەكان برینداربوون . پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە بۆ بەدواداچوون وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

ئێوارەی دوێنێ‌ سێشەممە، لە گەڕەكی تووەسپی شاری سلێمانی روبەروبونەوە لەنێوان خەڵكی گەڕەكەكە و پۆلیسی دارستان رویدا و لەئەنجامدا زیاتر لە 8كەس بریدنار بوون و خەڵكی ناوچەكە تا درەنگانی شەو رێگای سەرەكی سلێمانی- مێرگەپان یان داخست.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار