مامۆستایەكی زانكۆ بۆ هاوڵاتی: داواكاریمان تەنیا لە قوباد تاڵەبانی یە كە مافی مامۆستایان وەربگرێتەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی بەمەبەستی گەیاندنی داواكارییەكانیان، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و بە رێپێوان دەچنە بەردەم نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم.
ئەمڕۆ چوارشهممه 22ی ئهیلوولی 2021، نوێنەرایەتی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی، رایانگەیاند:" بۆ داواكردنی داواكاریەكانمان زیاتر لە 450 مامۆستای زانكۆین بەرەو نوسینگەی قوباد تاڵەبانی كەوتنە ڕێ بۆ ئەوەی لەنزیكەوە بیبینن و داواكارەكانیان بگەیەنن".
یەكێك لەو مامۆستایانەی كە زیاتر لە 12ساڵە مامۆستایە و تا ئێستا سودمەند نەبووە لەوەرگرتنی زەوی بۆ هاوڵاتی وتی:" ئێمە تەنیا داواكاریمان ئەوەیە ئەو زەویانەی كە داگیركراون و دراونەتە كۆمپانیا و موڵكی زانكۆن بدرێنەوە مامۆستایانی زانكۆ و ئێمەش هەقی خۆمانە بتوانین سودمەند بین".
مامۆستا ساڵح محێدین، مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی بە هاوڵاتی وت:" تەنیا داواكاریمان لە جێگری سەرۆكی حكومەت ئەوەیە بە بڕیاری ئەو زەویەكان دراوەتە كۆمپانیا و تەنیا ئەویش دەتوانێت بریارەكە هەڵبوەشێنێتەوە".
جەختی لەوەشكردەوە:" ژمارەیەكی زۆر مامۆستای زانكۆ لەو زەویانە سودمەند بون وتی:" ئێمەش مافی خۆمانە و خزمەتی پێویستمان هەیە و داوادەكەین زەویەكانمان پێ بدرێت".
پێشترو لەساڵی 2015وه چەندینجار لەلایەن حکومەتەوە بەڵێنیان پێدراوە كه زهویان پێدهدرێت، بەڵام وهكو خۆیان دهڵێن:"تائێستا وەرمان نەگرتوە، پێشتریش 700 مامۆستا زەویان وەرگرتوەو سودمەندبون ئێستا تهنها 450 مامۆستا ماوین كه وهرى بگرین".
ئەمەش لەكاتێكدا پێشتر بەچەندین شێوە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی داوای گەڕاندنەوەی زەویەكانی زانكۆیان كردووە و بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێكیان وەرنەگرتووە.
