هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش: پابەندین بە ڕێككەوتنمان لەگەڵ هەرێم

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 وته‌بێژی‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش  رایگەیاند:" ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به‌ هاوكارییه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش".

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلوولی 2021، واین مارتو وته‌بێژه‌كه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ دژ به‌داعش بە ڕۆژنامەی شه‌رقئلئه‌وسه‌تی راگەیاندووە:" ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به‌ هاوكارییه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.

واین مارتو ستراتیجییه‌تی‌ هاوپه‌یمانی‌ روونكرده‌وه‌: "پاڵپشتی عێراقێكی سه‌قامگیر ده‌كات".

ئه‌و لێدوانانه‌ی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش، كه‌ ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌وه‌ دێت، كه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، كشانه‌وه‌ی سێ یه‌كه‌ی سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی له‌ عێراق راگه‌یاند.

ئه‌مریكا دوو هه‌زار سه‌ربازی فیرقه‌ی پیاده‌ی چواری، وه‌ك راهێنه‌ر له‌ شوێنی لیوای شه‌ڕكه‌ری 256ـی تایبه‌ت به‌ هێزی پاسه‌وانی نیشتیمانی ئه‌مریكا، بۆ ماوه‌ی (9) مانگ، له‌ عێراق بڵاوه‌ پێده‌كات، ئه‌میش له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه‌ حكومه‌تی عێراق و ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ عێراقدا به‌لای كه‌م (9) مانگ ده‌مێننه‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار