موقتەدا سەدر: چەند جوانە گردبوونەوەی ملیۆنی ببینین کە بەرەو "قیبلەی چاکسازی" دەڕۆن

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

 موقتەدا سەدر ڕایگەیاند:  "چەند جوانە گردبوونەوەی ملیۆنی ببینین کە بەرەو "قیبلەی چاکسازی" دەڕۆن.

 موقتەدا سەدر لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیاری رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بەرێوەبچێت و چلەی ئیمامی حوسێن تویتێکی کرد.

لەتویتەکەیدا دەڵێت: "چەند جوانە گردبوونەوەی ملیۆنی ببینین کە بەرەو "قیبلەی چاکسازی" دەڕۆن و لەوە جوانتر ئەوەیە خۆمان چاک بکەین و دواتر ئەو واقیعە تاڵەی تێیدا کۆمەڵێک گەندەڵ حوکمی بکەن کە ئیمامی حوسێنیان کردووەتە قوربانی حەز و ئارەزووەکانییان و ئەمڕۆ عێراق دەکەنە قوربانیی گەندەڵەکانییان، بگۆڕین".

رێبەری رەوتی سەدر هەر لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "پێویستە لەسەر ئەوانەی بەرەو قیبلەی چاکسازی دەڕۆن بەڵێن بە ئیمامەکەیان بدەن چاکسازی سەربخەن".

موقتەدا سەدر لەتویتەکەیدا سوپاسی ئیمامی حوسێنی کردووە کە بە گوتەی ئەو عاشقی چاکسازی بووە، سوپاسی خزمەتکارانی ئیمامی کردووە کە: "خزمەتی چاکسازی دەکەن".هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە چاکسازی سەردەکەوێت و گەندەڵی دەپووکێتەوە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تەمموزی 2021 رایگەیاند بایکۆتی هەڵبژاردن دەکات، بەڵام دواتر لە بڕیارەکەی پاشگەزبووەوە و گوتی بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار