هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش: ٧٠ ئۆتۆمبێلی دیکەی گولـلە نەبڕی سەربازیمان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند: بە مەبەستی بەهێزکردن و پڕچەککردنی هاوپەیمانەکانمان بۆ رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر، (٧٠) ئۆتۆمبێلی دیکەی گولـلە نەبڕی سەربازیمان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرد".
ئەمڕۆ پێنجشهممه 23ی ئهیلوولی 2021، واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" لە چوارچێوەی بەرنامەکانی پاڵپشتی و دارایی و پڕچەککردنی ئەمریکا بۆ رووبەڕوبوونەوەی داعش، ٧٠ ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕی سەربازیمان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرد".
جەختشیکردەوە: کە بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی هاوپەیمانەکانمان بۆ بەهێزترکردن و پڕچەککردنیان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، دابینکردنی سەقامگیری ناوچەکانی دانیشتوان.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشتر چەندین جار ئوتۆمبێل و كەرەستەی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ناردووە لە سنوری ئەو هاواكریانەی لە رێككەوتنەكەدا هەن.
