نوێنەرى حكومەتی هەرێم: ٢٠٠ ملیار دینارەكە هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێم
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
نوێنەرى حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:" رەزامەندی لەسەر رەوانەکردنی ٢٠٠ ملیار دینار ەكە دراوە و هەفتەی داهاتوو خەرجدەكرێت".
ئەمڕۆ پێنجشهممه 23ی ئهیلوولی 2021، فارس عیسا نوێنەرى حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" دوێنێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی خۆیدا رەزامەندی لەسەر رەوانەکردنی ٢٠٠ ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوە".
نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغدا اراشیگەیاند:"رێكارە كارگێڕییەكان تەواو بكرێت، پارەكە هاوشێوەی دوو مانگی پێشووتر دەنێردرێت، كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بنێردرێت".
هاوكات پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا پشتڕاستیكردەوە و جەختی كردەوە "هیچ مەترسیەك لەسەر ناردنی 200ملیارەكە نییە".
شیروان میرزا، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:"ناردنی 200ملیارەكە بەردەوام دەبێت و هیچ كێشەیەكی نیە".
ئەم پەرلەمانتارە ئەوەشی رونكردەوە: وەزیری دارایی بڕیاری لەناردنی 2200ملیارەكە داوە، بەو پێیە هیچ مەترسیەك لەسەر ناردنی نیە نە بۆ ئەم مانگە و نە بۆ مانگەكانی داهاتووش".
ماوەی دوو مانگە، هەولێر و بەغدا رێککەوتن لەسەرئەوەی بەغدا مانگانە وەک پێشینە بڕی ٢٠٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.
لای خۆشییەوە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "چاوەڕێی گەشتنی پارەکەی بەغدا دەکەین و هەرکات پارەکەی بەغداش گەشت موچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکەین".
بڕیارە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، پرۆسەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین دەستپێبکات.
