سەرۆکی بەنگلادش نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاتەکەی بانگهێشت دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە محەممەد فەزل ئەلباری، باڵیۆزی نوێی بەنگلادش لە عێراق كرد و باڵیۆزە نوێیەكەش بانگهێشتى سەرۆكی وڵاتەكەی بۆ سەردانى بەنگلادش پێشکەش بە نێچیرڤان بارزانى کرد.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلوولی 2021،بە پێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێكدا " نێچیرڤان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە بەڕێزیان كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێیدا بۆ خواست و پشتیوانیی هەرێمی كوردستانى بۆ سەرخستنی ئەرك و كارەكانی نیشان دا."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەنگلادش لە بوارە جیاكاندا كردەوە و ئاماژەى بە کارامەیی دەستی كاری بەنگلادشی لە هەرێمی كوردستان کرد.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "باڵیۆزی بەنگلادش سڵاو و رێز و بانگهێشتى سەرۆكی وڵاتەكەی بۆ سەردانى بەنگلادش پێشکەش بە نێچیرڤان بارزانى کرد و سوپاسی هەرێمی كوردستانی بە خەڵك و حكومەتەوە کرد بۆ پێشوازی و هاوكارییان لەگەڵ دەستی كاری بەنگلادشى."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باڵیۆزی بەنگلادش خواستى بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكان، بەتایبەتى لە بوارى بازرگانیدا دووپاتكردەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەڵبژاردنەكانی عێراق، دۆخى ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان و بەنگلادش، پێویستی كردنەوەی نووسینگە یان كۆنسوڵگەریی بەنگلادش لە هەولێر تاوتوێكرا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار