وەزارەتی دارایی: رۆژی شەممە وەزارەتی تەندروستی موچە وەردەگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" رۆژی شەممە  موچەی مانگی نۆی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلوولی 2021،  وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" رۆژی شەممە 25ی ئه‌یلوولی2021 ، موچەی مانگی نۆی وەزارەتی تەندروستی بە رێژەی %100 دابەشدەکرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ، فارس عیسا نوێنەرى حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند:"دوێنێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی خۆیدا رەزامەندی لەسەر رەوانەکردنی ٢٠٠ ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوە".

نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغدا اراشیگەیاند:"رێكارە كارگێڕییەكان تەواو بكرێت، پارەكە هاوشێوەی دوو مانگی پێشووتر دەنێردرێت، كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بنێردرێت".

لای خۆشییەوە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "چاوەڕێی گەشتنی پارەکەی بەغدا دەکەین و هەرکات پارەکەی بەغداش گەشت موچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکەین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار