وەزیری پلاندانانی هەرێم: ئامانجمان زیاتر ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاكان

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" دەمانەوێت لەرێگەی پێكهێنانی لیژنەیەكەو هێنانی  دەستی كاری بیانی رێكبخەینەوە و لە ئەنجامدا هاوكار بێت بۆ زیاتر ڕەخساندنی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان".

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلوولی 2021، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پێداچونەوە بەهێنانی کرێکار و کارمەندانی بیانی کرد  رایگەیاند:" ئامانج لە پێکهێنانی ئەم لیژنەیەش لەلایەن حکومەتی هەرێم زیاتر ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ دەرچوانی زانکۆ، گەنجانی هەرێمی کوردستان، ڕێکخستنەوەی هێنانی کرێکاری بیانیە بۆ هەرێم".

کۆبونەوەکە بەئامادەبونی بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، نوێنەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت، دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم بەرێوەچو.

وەزارەتی پلاندانان باسی لەوەکردوە، لە کۆبونەوەکەدا بریاردرا دەستەی ئاماری هەرێم داتای پێویست ئامادەبکات بۆ ئەوەی شیکردنەوەی پێویست بکات بۆ ئەو نیشاندەرانەی کە هەیە لەسەر هێنان و کارکردنی کرێکاری بیانی بکات، تا یارمەتیدەربێت بۆ هاوکاری کردنی هەر دو وەزارەتی ناوخۆ و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بۆ جێبەجی کردنی ئەو سیاسەتانە لەئایندەیەکی نزیکدا. لەبەرامبەردا بەشداربوانی کۆبونەوەکە تێبینی و سەرەنجەکانیان بخەنەرو و تا لەکۆبونەوەی داهاتو پەسندبکرێت و بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزبکرێتەوە.

گفتوگۆکرا لەبارەی ئەو رێنمایی و سیاسەتانەکرا کە حکومەت پێویستە پەیڕەوی بکات بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی هێنان و کارکردنی کرێکار و کارمەندی بیانی تا ئەو کاتەی هەردو وەزارەتی ناوخۆ و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی رێنماییەکان ڕێکدەخەنەوە بە پێی ئەو سیاسەتانەی کە ئەم لیژنەیە بریاری لەسەر دەدات.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار