ئاماری نوێی کۆرۆنا: 1236 تووشبوون و 19 مردن تۆماركرا

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند:" هەشت هەزار و 449 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 1236 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە".

بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەشت هەزار و 449 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 1236 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە.

ئەو 19 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، هەشتیان لە سلێمانی، شەشیان لە هەولێر، چواریان لە دهۆک و یەکێکیشیان لە هەڵەبجە بوون.

هەروەها 1063 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 72 هەزار و 641 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 323 هەزار و 712 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 289 هەزار و 700 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 764 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 28 هەزار و 248 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار